پارێزگاری هەولێر، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە فەڕەنسا کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە فەڕەنسا کرد

پاریس...
پارێزگاری هەولێر، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە فەڕەنسا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.3.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری د.عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە پاریس کرد و لە لایەن د.ودیع ئەلبەیاتی، باڵیۆزی عێراق لە فەڕەنسا پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان باڵیۆزخانەی عێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕنسا و هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.

پاشان گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و عێراق کرا.

جێگەی باسە، وابڕیارە سبەیش لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پاریس و بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی ئاهەنگی نەورۆز، کە بڕیارە لە نێو باڵەخانەی سەرەکی شارەوانی گەورەی پاریس لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی پاریس بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکە سازبکرێت، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ خاتو ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆببێتەوە.