پاریس ... پارێزگاری ههولێر، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە فەڕەنسا کرد
پاریس ...
پارێزگاری ههولێر، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە فەڕەنسا کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.3.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پاریس سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە فەڕەنسا کرد و لەلایەن د.عەلی دۆڵەمەری، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرەنسا پیشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ستایشى رۆڵى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەڕەنسا کرد لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەڕەنسا، هەروەها ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە پرسی ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە و کۆنگرەی کۆمەڵەی شارەوانییە فرانکۆفۆنییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس و یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستەخوشکی نێوان هەردوو شارەکە بەرز نرخاند.
جێگەی باسە، بڕیارە وایە سبەی لە نێو باڵەخانەی سەرەکی شارەوانی گەورەی پاریس لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی پاریس بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکە و ڕەوەندی کۆردی ئاهەنگی نەورۆز سازبکرێت.