پەیامى پارێزگارى هەولێر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى شانۆ

پەیامى پارێزگارى هەولێر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى شانۆ

پەیامى پارێزگارى هەولێر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى شانۆ

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانى شانۆ، پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم شانۆکارانی جیهان و کوردستان بە گشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.

لەم بۆنەیەدا دڵنیایی بە شانۆکارانى شارەکەمان دەدەین پاڵپشت و هاوکاریان دەبین لە پێناو بونیاتنانی ئایندەیەکی گەش و ڕووناک بۆ وڵاتەکەمان، ئومێد دەکەین هەروەک چۆن شانۆی هەولێر بە درێژایی زیاتر لە 100 ساڵ پەیامی مرۆڤایەتی وێنا کردووە و مینبەر و بڵندگۆی گەیاندنی دۆزی ڕەوای کورد و مافە ڕەواکانی بووە لە پێناوى ئازادی و ڕزگاری نیشتمان، بە هەمانشێوە بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشان و هەمیشە بە پێشەنگی بمێننەوە.

درود بۆ ڕۆحی پاکی شانۆکار و ھونەرمەندانی شارەکەمان و شەھیدانی ڕێگاى ڕزگاریخوازى کوردستان

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.3.26