کۆتایی بە خولی پێنجەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هات

کۆتایی بە خولی پێنجەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هات

کۆتایی بە خولی پێنجەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هات

ئەمشەو چوارشەممە 2025.3.26، بە ئامادەبوونی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە و دام و دەزگا حکومییەکان، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی پێنجەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو تیپی بەڕێوەبەرایەتی پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج بەڕێوەچوو.

لە یارییەکی بەهێزدا لە نێوان هەردووتیپ، تیپی بەڕێوەبەرایەتی پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان توانی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە تیپی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج بباتەوە و نازناو و جامی خولەکە بەدەست بهێنێت.

پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، دوای پێدانی جامی پاڵەوانیەتییەکە و خەڵات بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمی خولەکە، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یاریزانان و ڕاهێنەرانی تیپەکان و ناوبژیوانان خواست و دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و سەرپەرشتیارانی کرد.

جێگەی باسە، لەم خولەدا کە لە ژێرچاودێری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و بە بەشداری 18 تیپی فەرمانگە و دام و دەزگا حکومیەکانی سنووری سەرۆکایەتی شاروانی هەولێر سازکرابوو، بۆ ماوەی 17 ڕۆژ بەردەوام بوو و ئەمڕۆش کۆتایی بە خولەکە هات.