پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەنیستیتۆی کوردی لە پاریس کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەنیستیتۆی کوردی لە پاریس کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەنیستیتۆی کوردی لە پاریس کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.3.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری د.عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەڕەنسا، سەردانی ئەنیستیتۆی کوردی لە پاریس کرد و لە لایەن کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، تیشک خرایەسەر کار و چالاکییە ڕۆشنبیری و لێکۆلینەوەکانی پەیمانگای ناوبراو، دواتر چەند پرسێکی دیکەی مێژوویی وکلتووری تاوتوێکرا.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر هەوڵ و کارەکانی ئەنیستیتۆی کوردی لە پاریس و ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری و کەلتووری لە نێوان کورد و فەرنسییەکان بەرز نرخاند.