پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆکی گروپی پەیوەندی لەگەڵ کورد لە ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا کۆبووەوە
پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆکی گروپی پەیوەندی لەگەڵ کورد لە ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا کۆبووەوە
رۆژی پێنجشەممە 2025.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەڕەنسا، لەگەڵ ڕێمی فیراود، سەرۆکی گروپی پەیوەندی لەگەڵ کورد لە ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا و ئارنود نگاچا، یاریدەدەری سەرۆک شارەوانی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئەلێکساندرا کۆردبارد، بەڕێوەبەری شارەوانی 10ی پاریس کۆبۆوە.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و گەلی فەڕەنسای لە گەلی کوردستان کرد.
پاشان گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە کرا و بیروڕا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.