پاریس.. ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی کوردی و نەورۆز
پاریس..
ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی کوردی و نەورۆز
شەو پێنجشەممە 2025.3.27، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس و شیفا بارزانی، بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لەبارەگای بارزانی و د.عەلى دۆڵەمەرى، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە فەڕەنسا و د. کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس و باڵیۆزی عێراق لە فەڕەنسا و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری فەرەنسا و سیناتۆری فەرەنسی و سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارانی کوردی و فەرەنسی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە، سەرۆکایەتی شارەوانی پاریس بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، ئاهەنگێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی، نەورۆز، لە نێو باڵەخانەی گەورەشارەوانیی پاریس سازکرد.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەوتەیەکدا، وێڕایی پیرۆزبایی خۆشحاڵی خۆی دەربری بە لە خۆگرتنی ئاهەنگی نەورۆز. دواتر باسی له گرنگی پهیوهندی نێوان گهلی فهرهنسی و كورد كرد.
هەروەها، هەروەها سوپاس و پێزانينى پێشكهش به سەرۆکی شارەوانی پاریس و تیمەکەی کرد و به پێزانينهوه باسى له ڕۆڵى فەرەنسا كرد له پاڵپشتیکردنی ههرێمى كوردستان و گەلی کوردستان.
لە کۆتایشدا بە بەشدارى ژمارەیەک لە هونەرمەندان، بە پێشکەشکردنى چەندین گۆرانى و پارچە موزیک ئاهەنگەکە ڕازاوەتر کرا.