پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزى ڕەمەزان
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزى ڕەمەزان
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان به گشتیی و هەولێری پایتەخت به تایبهتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دهكهین.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزان لە هەموو لایەک قەبوڵکردبێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانیی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی هەموو شەڕ و ناخۆشی و نەهامەتییەک لە جیهان.
"دووبارە جەژنی ههموو لايهك پيرۆزبێت و جەژنتان پڕبێت لە ئارامی و شادی"
ئومێدخۆشناو
پارێزگاری هەولێر