پارێزگاری هەولێر، ماڵی ئارام بۆ بێ لانە و بێ سەرپەرشتانی بەسەر کردەوە

پارێزگاری هەولێر، ماڵی ئارام بۆ بێ لانە و بێ سەرپەرشتانی بەسەر کردەوە

پارێزگاری هەولێر، ماڵی ئارام بۆ بێ لانە و بێ سەرپەرشتانی بەسەر کردەوە

وەک نەریتێکی ساڵانەی خۆی، کە لە رۆژی یەکەمی جەژن ئەنجامی دەدات، ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 30.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری عەمید خەسرۆ بەرێوبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگاو ناز جەلال بەریوبەری Ejcc پارێزگای هەولێر، ماڵی ئارامیان بۆ بێ لانەو بێ سەرپەرشتان بەسەرکردەوە، کە تایبەتە بە لە خۆگرتنی ئافرەت و بەساڵاچوانی لێ قەوماوو بێ سەپەرشت …

پارێزگاری هەولێر، ماڵی ئارامی وەکو پەناگەیەکی تەندورست بۆ بێ لانەو لێ قەوماوان وەسف کردو سوپاسی سەرپەرشتیارانی ئەو ماڵەش کرد کە ئامێزی میهرەبانی خۆیان بۆ ئەو خەڵکە کردۆتەوەو شوێن و خۆراک و ئامرازەکانی حەوانەوەیان بۆ فەراهەم کردوون…