کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسى لقى16 و کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسانی ناوچەکان و قائیمقام و بەڕێوەبەرانى ناحییەکانی سنوورەکە ئەنجامدرا

کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسى لقى16 و کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسانی ناوچەکان و قائیمقام و بەڕێوەبەرانى ناحییەکانی سنوورەکە ئەنجامدرا

کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسى لقى16 و کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسانی ناوچەکان و قائیمقام و بەڕێوەبەرانى ناحییەکانی سنوورەکە ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.11.26، سەربەست لەزگین، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای لقی 16ی پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و لەگەڵ کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسى لقى و کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسانی ناوچەکان و قائیمقام و بەڕێوەبەرانى ناحییەکان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکی خرایە سەر کار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و هەڵسەنگاندن و ڕاپەراندنی کارەکانی یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی سنوورەکەش لەڕابردوودا بە بایەیەخەوە باسکرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکرایەوە بۆ یەکە ئیداری و کارگێڕییەکان و دەسەڵاتەکانیان لە سنوورەکە و ئاماژە بەوەدرا کە دەسەڵاتی تەواویان لە سنورەکەیان هەیە لە چوارچیوەی یاسا و ڕێنماییەکان. پاشان باس لە پێداویستی و کەم کوڕیەکانیان کرا و جەخت لە چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی گرفتەکان کرایەوە.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پلان و بەرنامەى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2024، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر خرایەڕوو و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى کە داواکارى هاوڵاتییانى ناوچەکەن بەپێویست زانرا، لەوبارەیەشەوە داواکرا یەکە ئیدارییەکان لە سنورەکەیان پلانی خۆیان لە راپۆرتێکدا بخەنەڕوو بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەهاوڵاتییان.

لە کۆتایشدا، هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان لەناوچەکە دوپاتکرایەوە و جەخت لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە لە کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کاروبارەی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و چاکتر بەڕێوەچوونی کاروباری دامودەزگاکان.