پارێزگاری ههولێر خهڵاتی ڕێزلێنانى پێشکەش بە یاریزانان و ڕاهێنهری یانەى پیشەسازى ههولێر كرد
پارێزگاری ههولێر خهڵاتی ڕێزلێنانى پێشکەش بە یاریزانان و ڕاهێنهری یانەى پیشەسازى ههولێر كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە ڕیزبەندی یەکەمى خولی پلەیەکی تۆپی پێی کوردستان و گەیشتنیان بە خولى پلە نایابى کوردستان، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و یاریزانانى یانەى پیشەسازى هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی گەیشتنیان بە خولى پلە نایابى کوردستان، پیرۆزبایی لەیەکە یەکەى یاریزانان کرد و دەستخۆشى لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیارانى یانەکە کرد و ڕایگەیاند: " پێتانەوە سەربەرزین و ئومێدى سەرکەوتنى زیاترتان بۆ دەخوازین و هیوادارین هەمیشە ئەنجامى باش بەدەستدەهێنن".
لە کۆتایشدا، پارێزگاری ههولێر لە ڕێورەسمێکدا بڕوانامەی ڕێزلێنان و خەڵاتی پارێزگای بەسەر راهێنهران و سەرپەرشتیار و یاریزانانی یانەکە دابەشکرد.