هەولێر …. یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی نەشتەگەرانی ئەمریکی لقی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا
هەولێر ….
یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی نەشتەگەرانی ئەمریکی لقی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا
ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.11.30، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و پسپۆڕان و زانستخوازان، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی نەشتەگەرانی ئەمریکی لقی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
لە کۆنفرانسەکەدا، جەخت لەسەر ڕێرەوی زانستی پزیشکی و ئەزموون وەرگرتن و ئاڵوگۆڕی شارەزاییە پسپۆڕیەکان لە نێوان پزیشکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکی کرایەوە، هاوکات چارەسەری نەخۆشیەکان و چۆنێتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان تەوەرێکی دیکەى ئەو باسانەبوون کە پێشکەشکران.
کۆنفرانسەکە کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، زیاتر لە (150) پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری لەسەر ئاستی (کوردستان، عێراق، وڵاتانی عەرەبی، ئەوروپا، ئەمەریکا) بەشدارن و تێیدا چەندین پرس و بابەتى زانستی لە بارەی چۆنیەتی نەشتەرگەرییە گشتییەکان لە نێویشیاندا نەشتەرگەرییەکانی (دڵ، دەمارەکان، مێشک و خوێنبەرەکان) دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ.