پارێزگاری هەولێر خوانی نیوەرۆی جەژنی لەگەڵ ماڵی بەساڵاچووانی هەولێری خوارد
پارێزگاری هەولێر خوانی نیوەرۆی جەژنی لەگەڵ ماڵی بەساڵاچووانی هەولێری خوارد
وەک نەریتی ساڵانەی خۆی، ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 30.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بە یاوەری یوسف چاوشین قازی بەڕێوبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و شێخ زەیتۆ بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر و عەمید خەسرەو بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا و ناز جەلال بەرێوەبەری Ejcc، سەردانی ماڵی بەساڵاچووانی هەولێری کرد و لە لایەن بەڕێوەبەری ماڵەکە و چاودێران و تەواوی ئەو بەساڵاچووانەوە پێشوازیکرا.
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە دۆخی بەساڵاچووانی پرسی و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی مادی و مانەوی نیشاندا.
پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەمی لە ئەستۆگرتن و حەوانەوەی بە ساڵاچوان بە ئەرکی خۆی دەزانێ و داواشی کرد کۆمەڵگە ڕێز لە پیر وبەساڵاچووان بگرێت و بەردەوام هاوکاری و یارمەتیدەریان بێت.
پاشان دیاری و هاوکاری پارێزگاری هەولێر بەسەر بەساڵاچوواندا دابەشکرا.
لە کۆتایدا چەندین گۆرانی و مۆسیقای ڕەسەنی کوردی وەک خۆشی هاتنی جەژن پێشکەش ئامادەبووان کرا …