پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکێک لە مۆڵەکانی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکێک لە مۆڵەکانی کرد
ئەمشەو یەکشەممە 2025.3.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و کار و کەسابەتی کاسبکارارن و جموجۆڵی گەشتیاران و هاوڵاتییان، سەردانی یەکێک لە مۆڵەکانی شاری هەولێری کرد.
لە سەردانەکەیدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی شەوانی مۆڵەکەی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان و گەشتیاران کرد و جەژنەپیرۆزەی لێکردن.