هەولێر ... پێشوازیی لە تەرمی خوالێخۆشبوو " شێخ عەجیل ئەحمەد عەجیل"
هەولێر ...
پێشوازیی لە تەرمی خوالێخۆشبوو " شێخ عەجیل ئەحمەد عەجیل"
ئەمڕۆ هەینی 2025.4.4، بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە شێخانی عەشیرەت و ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی عەشیرەتەکانی ناوچەکە و کەس و کار و خانەوادەکەی، تەرمی خوالێخۆشبوو شێخی عەشیرەتی شەمەر " شێخ عەجیل ئەحمەد عەجیل" لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و ڕەوانەی زێدی خۆی کە شاری مووسڵە کرایەوە.