پارێزگاری هەولێر …. لە بارەگای رۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی لە سەرنوسەرو ستافی رۆژنامەکە دەکات
پارێزگاری هەولێر ….
لە بارەگای رۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی لە سەرنوسەرو ستافی رۆژنامەکە دەکات
بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە 66 مین ساڵیادی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی فەرمی ( پ د ك ) ئەمرۆ یەکشەممە 6.4.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای رۆژنامەی خەباتی کردولە لایەن مامۆستا سەلام عەبدوڵلا سەرنوسەری رۆژنامەی خەبات و دەستەی کارگێری و رۆژنامەنوسانی خەبات پێشوازی لێکرا…
پارێزگاری هەولێر، 66 ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەباتی لە تەواوی رۆژنامەنوسانی کوردستان پیرۆز کرد، چونکە رۆژنامەی خەبات وەکو قوتابخانەیەکی فێرکاری بووە و بەدرێژایی 66 ساڵی رابردوو هاوکۆفی دۆخی سیاسی و نەتەوایەتی گەلی کوردستان هەنگاوی ناوە…
پارێزگاری هەولێر، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ ستافی خبات خواست و تاکیدی کردەوە، کە جوانی خەبات لە مۆرال و ئیلتیزامبوونی دایە بە دیسپلینە سیاسییەکەی کە لە نەهجی بارزانی نەمر سەرچاوەی گرتووە ….