لە هەولێر ... بۆ یەکەمجارە لە مێژووی وەرزشیی عێراق، پاڵەوانێتیی شەترەنجی رۆژئاوای ئاسیا بەڕێوەچوو
لە هەولێر ...
بۆ یەکەمجارە لە مێژووی وەرزشیی عێراق، پاڵەوانێتیی شەترەنجی رۆژئاوای ئاسیا بەڕێوەچوو
ٔئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.8، بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەختیار فەرهاد، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ وەرزش و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی هەولێر و سەرۆکانی یەکێتیی شەترەنجی ( عێراق، ئیمارات، عومان، قەتەر ) و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، بۆ یەکەمجارە لە مێژووی وەرزشیی عێراق، پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتى شەترەنجی رۆژئاوای ئاسیا لە هەولێرى پایتەخت بەڕێوەچوو.
کە تێیدا، 11 وڵات لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان بەشداریی کێبرکێکانی پاڵەوانیەتییەکە دەکەن، ئەوانیش بریتیین لە ( عێراق، ئێران، ئوردن، کوێت، لوبنان، فەڵەستین، قەتەر، عومان، ئیمارات، بەحرەین، یەمەن )، ئەمڕۆش بە شێوەیەکی فەرمی یارییەکان دەستیان پێکرد و رکابەرییەکان بە شێوازی 9 گەڕی سویسری بۆ ماوەى هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و براوەکانی پاڵەوانێتییەکە ڕاستەوخۆ مافی بەشدارییان لە پاڵەوانێتیی جیهان شەترەنج پێدەدرێت.