پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا کرد

ئەمرۆ سێشەممە 2025.4.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له‌ هەولێر کرد .

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانيی پارێزگاى هەولێرى بۆ سەرکەوتنى کارەکانى ده‌ربڕى، هەروەها ڕۆڵ و کارى کونسڵى پێشوترى وڵاتەکەى لە هەولێر بەرزنرخاند و تەئکیدیى لە پەرەپێدانى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورى و بازرگانی و فەرهەنگى و کەللتورى و هونەرییەکانى نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان کردووە.

لەلایەن خۆیەوە، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له‌ هەولێر تیشکى خستە سەر پەیوەندی مێژوویى و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتى ئیتاڵیا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كرده‌وە.

لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، پاڵپشتی و پشتیوانيی وڵاتی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕى دژ بە تیرۆرستانى داعش بەرزنرخاند و ئاماژەی بە ڕۆڵی کاریگەری ڕاوێژکارانی هێزەکانی وڵاتی ئیتاڵیا کرد، لە هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن لە بواری سەربازیی و مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لە کۆتاییدا، کونسولی نوێی ئیتاڵیا، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازییەکەى و دڵخۆشيی خۆی به‌ سەردانەکەی بۆ پارێزگاى هەولێر ده‌ربڕى و ئومێدی کاری پێکەوەيی و هەماهەنگيی زیاتری خواست لە نێوان هەردوولادا.