هەولێر ... کۆتایی بە یەکەمین کۆنفرانسی سەرۆکایەتى شارەوانى هات و ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک لە بەشداربووانى کرا
هەولێر ...
کۆتایی بە یەکەمین کۆنفرانسی سەرۆکایەتى شارەوانى هات و ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک لە بەشداربووانى کرا
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.15، بە ئامادەبوونى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئارى ئەحمەد، بەرێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم و کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە ڕاوێژکارانى وەزارەت و مامۆستایانى زانکۆ و ئەندازیاران و پسپۆڕان و شارەزایان، کۆتایی بە یەکەمین کۆنفرانسى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هات، کە بە هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدین، لە ژێرناونیشانى " لە پێناو پەرەپیدانى بەردەوام بۆ شارى هەولێر " ڕێکخرابوو.
لە ڕێورەسمێکیشدا، لەلایەن وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگا، لە پاى هەماهەنگى و هاوکاریان لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک لە بەشداربووانى کۆنفرانس کرا.
جێگەى باسە، یەکەمین کۆنفرانسى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، کەماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تێیدا ( 9 ) تەوەرى گرنگی تایبەت بە ( پڕۆژەکانى ڕیگا و بان و ڕیکخستنەوەى هاتووچۆ، نەخش و زەخرەفەى کوردى، ووزە نوێبووەکان و پیس بوونى هەوا، ڕووبەرى سەوزایی و مۆڵەت و ڕووپۆشى باڵەخانەکان، خۆڵ و خاشاک، کارگێڕى و کەمکردنەوەى ڕۆتین، ڕێکخستنەوەى تابلۆکان و لافاو، ڕوودان و ڕێگەگرتن لە ئاگرکەوتنەوە، سیستەمى ئاوەڕۆ ) لە لایەن پسپۆڕ و شارەزایان گفتوگۆى زانستى لەبارەوە کرا.