هەولێر ... مەراسیمی ساڵیادى کۆچى دوایی "بڵند سابیر کاکەشین" بەڕێوەچوو

هەولێر ...  مەراسیمی ساڵیادى کۆچى دوایی

هەولێر ...
مەراسیمی ساڵیادى کۆچى دوایی "بڵند سابیر کاکەشین" بەڕێوەچوو

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.15، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2 و ئەحەمەد کانى، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى و چیا هەرکى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى پارێزگاى هەولێرى پارتى و کەس و کار و خانەوادەکەى و ژمارەیەکى تر لە هەڤاڵان و هاوڕێ و دۆستانى، لە هۆڵى پێشەوا لە هەولێرى پایتەخت، مەراسیمی ساڵیادى کۆچى دوایی خوالێخۆشبوو "بڵند سابیر کاکەشین" ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنى پارتى دیمکراتى کوردستان بەڕێوەچوو.