لە هەولێر ... پاڵەوانێتیی شەترەنجی رۆژئاوای ئاسیا بەکۆتاهات

لە هەولێر ... پاڵەوانێتیی شەترەنجی رۆژئاوای ئاسیا بەکۆتاهات

لە هەولێر ...
پاڵەوانێتیی شەترەنجی رۆژئاوای ئاسیا بەکۆتاهات

ٔئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.15، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە نوێنەرایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2ى پارتى و ژمارەیەکى تر لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، دواى بە کۆتاهاتنى پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتى شەترەنجی رۆژئاوای ئاسیا، جامى پاڵەوانیەتیەکە و خەڵات بەسەر براوەکان دابەشکرا.

شایەنى باسە، بۆ یەکەمجارە لە مێژووی وەرزشیی عێراق، پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتى شەترەنجی رۆژئاوای ئاسیا لە هەولێرى پایتەخت بەڕێوەچوو، کە تێیدا 11 وڵات لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان بەشداریی کێبرکێکانی پاڵەوانیەتییەکەیان دەکرد، پاڵەوانیەتیەکە بۆ ماوەى هەفتەیەک بەردەوام بوو و ئەمڕۆش کۆتایی پێهات.