پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی16ی پارتی کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی16ی پارتی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی 16 پارتی کرد.
لە دیدارێکدا، جەخت لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ دەورووبەری شاری هەولێر و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان کرایەوە، لەوبارەیەشەوە هەردوولا دووپاتیان لە هەماهەنگی بەردەوام و پێکەوە کارکردن لە پێناو بەرژەوەندیی زیاتری هاوڵاتییان کردەوە.