لە ئیسکان ... یاری کۆتایی جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو لە نێوان ( یانەى دهۆک و یانەى قادسیە ) بەڕێوەچوو
لە ئیسکان ...
یاری کۆتایی جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو لە نێوان ( یانەى دهۆک و یانەى قادسیە ) بەڕێوەچوو
ئەمشەو چوارشەممە 2025.4.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ هاندان و پشتگیریکردنى یانەى دهۆک، بە یاوەی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ و دلێر محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزار و تاهیر سابیر، سەرۆکی یانەی هەولێر و ڕۆژگار مەحمود، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و زوبێر بابان، بەڕێوەبەری لاوانی هەولێر، لە شەقامی ئیسکان ئامادەی بیننی یاریی کۆتایی جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بوو لە نێوان هەردوو یانەى دهۆک و قادسیەی کوێتى.
ئەم کەرنەڤاڵە جەماوەرییە وەرزشیە، لەلایەن پارێزگاى هەولێر بەهاوبەشى لەگەڵ کەناڵى ئاسمانى کوردستان TV لە رێگەى شاشەیەکى گەورەى مۆدێرن و سەردەمیانە بۆ گواستنەوەى ڕاستەوخۆى یاریەکە لە شەقامى ئیسکان لە بەردەم باخچەى بروسک بۆ لاوان و وەرزش دۆستان ڕێکخرابوو و لە ڕێگەى شاشە گەورەکەوە سەیری یارییەکەیان دەکرد.