پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە یادی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان، دۆڵی خۆشناوەتی
پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە یادی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان، دۆڵی خۆشناوەتی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمرۆ 38 ساڵ بەسەر كارەساتی کیمیابارانکردنی ( بالیسان، شێخ وەسانان، دۆڵی خۆشناوەتی ) تێدەپەڕێت، کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق دەرهەق بە خەڵكی سیڤل و بێتاوانی سنوورەکە ئەنجامدرا، لە یادى ئەو کارەساتەدا کە بە بەرچاووی جیهان ئەنجام درا و بوو بە برینێکی قوڵی دیکە لە سەر جەستەی گەلەکەمان، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی شههیدان دادهنوێنین و به شکۆوه یادیان دهکهینهوه.
دهڤهری خۆشناوەتی کە هەمیشە شوێنی بارهگاكانی پێشمهرگه بووە و خەڵکی ئازیزی ئەم ناوچەیە ڕۆڵی مەزنیان هەبووە له خزمهتكردن و حهواندنهوهی پێشمهرگە، هیچ كات خزمهتی ئەوان لە بیر ناكرێت، دڵنیاییش بە خەڵکی تێکۆشەر و بە ئەمەک و قوربانیدەری دەڤەرەکە دەدەین، وەک پارێزگاى هەولێر ئهوهى له تواناماندا بێت لە گەیاندنی خزمەتگوزاریی و دەستى ئاوەدانی زیاتر و خزمهتكردنیان درێغى لێناکەین.
داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و سەرجەم بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و زيانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقى بە گشتیى، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە.
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی بالیسان، شێخ وەسان، دۆڵی خۆشناوەتی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.4.16