پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان

پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان

پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان، پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەكەین.

لەم بۆنەیەدا، لە هەولێری پایتەختی پێكەوەژیانی ئایین و كولتوورە جیاوازەكان، جەخت لە پاراستن و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

"جارێکى تر جەژنتان پیرۆزبێ و هەمیشە شاد و ئاسوودەبن"

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.4.16