عەنکاوا... رێورەسمی پیرۆزبایی جەژنی قیامە

عەنکاوا... رێورەسمی پیرۆزبایی جەژنی قیامە

عەنکاوا...
رێورەسمی پیرۆزبایی جەژنی قیامە

شەوی یەکشەممە 2025.4.20، هەریەک لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هاولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، لە سەنتەری قەزایی عەنکاوە سەردانی کەنسیەی ماریۆحەنایان کرد و پیرۆزباییان ئاراستەی پاتریارک و مەتڕانەکان و خوشک و برایانی کریستیان کرد و هیوایان خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی پتەوکردنی برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان و بەیەکەوە ژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان.