پەیامی پیرۆزبایى پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی (127) ساڵەى ڕۆژنامەگەریی كوردی
پەیامی پیرۆزبایى پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی (127) ساڵەى ڕۆژنامەگەریی كوردی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی (127) ساڵەى دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، پیرۆزبایى لە سەرجەم خوشک و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەكەین.
ئومێد دەکەین ڕۆژنامەنووسان پیشەییانە و بەرپرسیارانە، بە پابەندبوون بە یاساکانى هەرێمى کوردستان و ئیتیكی کارى ڕۆژنامەگەرى مامەڵە لەگەڵ گواستنەوە و بڵاوکردنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکان بکەن و لە پێناو بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەگەریی كوردی و گەشەپێدانی كەلتوور و هۆشیاریی سیاسی و كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستان پەیامەکان بە ڕاستگۆیی بگەێنن.
لەم یادەدا وێڕاى ئەوەى سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو رووناکبیر و ڕۆشنبیر و رۆژنامەنووسانە دادەنوێنین کە لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان گیانی خۆیان کردە قوربانی، جارێکى تر دووپاتیدەکەینەوە وەکو پارێزگای هەولێر، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی ڕۆژنامەنووسانین.
ئەم یادە لە ڕۆژنامەنووسانى کوردستان پیرۆزبێت
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.4.22