لە 26٪ـی کارەکانى پرۆژەی ستراتیژیی و گرنگى ئاوی قوشتەپە تەواو بووە
لە 26٪ـی کارەکانى پرۆژەی ستراتیژیی و گرنگى ئاوی قوشتەپە تەواو بووە
کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژیی و گرنگى ئاوی قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگەی هەولێر، بەردەوامە و لە ئێستادا بە هەموو بەشەکانی هێڵى گواستنە و ێینتێک و خەزانەکانى لە 26٪ـی کارەکانی تەواوبووە.
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانى شارى هەولێر و بە گوژمەی ( 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەست بەجێبەجێکرنى کارەکانى کراوە و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت و بە تەواوبوونى كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 60 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری شارى هەولێر.
جێگەى باسە، لە 2024.9.17، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی بە گوژمەی ( 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار) دانا، پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی 5 هەزار مەتر سێجای هەیە، بۆڕییەکەی 38 کیلۆمەتر درێژە بە تیرەی 900 ملیمەتر، بۆ بەستنەوەی بە تۆڕی ئاوی قوشتەپە 80 هەزار مەتر بۆڕی پێویستە.