پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە فەرماندەى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە فەرماندەى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە لیوا دلێر فرزندە زێباری، فەرماندەى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر ڕۆڵى پاسەوانى سنوورى لە پاراستنى خاکى نیشتمان بەرز نرخاند و ئومێدى سەرکەوتنى لە ئەرک و کارەکانیان بۆ خواستن.
لەلایەن خۆیەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازییەکەى.