هەولێر … چلەی مامۆستا کەمال و هاوسەرو دوو کچەکەی بەرێوە چوو

هەولێر …  چلەی مامۆستا کەمال و هاوسەرو دوو کچەکەی بەرێوە چوو

هەولێر …

چلەی مامۆستا کەمال و هاوسەرو دوو کچەکەی بەرێوە چوو

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 22.4.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و چیا هەرکی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و دکتۆر دلۆڤان بەرێوبەری گشتی تەندورستی هەولێرو کەس و کارو ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشک و نووسەرو رۆشنبیران، بەشداریان لە چلەی مامۆستا کەمال هاوسەری و دوو کچە پزیشکەکانی کرد کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن هاوسەری کچەکەیەوە بەشێوەیەکی دڕندانەکوژران…
لەو مەراسیمەدا چەند راپۆرتێکی تایبەت لەسەر هەریەک لە ئەندامانی خێزانی مامۆستا کەمال پێشکەش کران و رۆڵی رۆشنبیری و پایەی کۆمەڵایەتیان خرایە روو، لە کۆتایدا تاجە گولێنە پێشکەشی رۆحیان کرا …