پیرۆزە لە هەولێر و قوتابیانی

پیرۆزە لە هەولێر و قوتابیانی

پیرۆزە لە هەولێر و قوتابیانی

بەناوی پارێزگای هەولێرەوە، بەبۆنەی سەرکەوتنی قوتابیانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بیرکاری ( کانگارۆ )، کە لە کۆی 52 قوتابی بەشداربووی قوتابخانەکە ( 20 ) قوتابی بڕوانامەی بەرچاوویان بەدەستهێناوە، لەوانە ( 5 ) قوتابی بڕوانامەی گۆڵد و ( 6 ) قوتابی بڕوانامەی سلڤەر و ( 9 ) قوتابی بروانامەی بڕۆنزی بەدەستهێناوە و لەسەر ئاستیی عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمدان، هەروەها قوتابیانی قوتابخانەی داڤنشی نێودەوڵەتی لە هەولێر، کە ئەوانیش پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی عێراق لە پێشبڕکێکە بەدەستهێناوە، لە دڵەوە پیرۆزباییان لێ دەکەین و هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

شانازییە بۆ هەموو لایەکمان، کە قوتابیانی شارەکەمان بەشداردەبن لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی و لە سەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم و دووەم بەدەستدەهێنن.

"دووبارە پیرۆزە، هەرشاد و سەرکەوتوو و سەرفرازبن"

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.4.22