هەولێر … رۆژی جیهانی جەژنی كرێكاران بەرز راگیرا
هەولێر …
رۆژی جیهانی جەژنی كرێكاران بەرز راگیرا
ساڵانە لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهاندا لە ڕۆژی یەكی ئایار، ڕێوڕەسم و چالاكی ئەنجام دەدرێ و لە وڵاتانیشدا ئەو ڕۆژە بە جەژنی كرێكارانی جیهان ناسراوە …
لە هەولێری پایتەختیش بەبۆنەی 1ی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهان، هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت ، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو سەندیکای کریکارانی کوردستان و بەرێوبەری ئەندازەی پارکەکان و بەرێوبەری پارکی سامی عەبدولرەحمان و بەرێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی ژمارەیەک لە بەرپرسان، لە پارکی سامی عەبدولرەحمان ئامادەیی مەراسیمێکی تایبەت بە رۆژی کریکارانی کوردستان بوون، کە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بۆ کرێکارانی هەر شەش بەرێوبەرایەتی خۆی رێکیخستبوو…
مەراسیمەکە چەندین برگەی هەمە جۆری لە خۆ گرتبوو …
لە وتەیەکدا هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، لە لە وتەیەکدا وێرای دەستخۆشی کردن لە رێکخەرانی ئەو چالاکیە، و پیرۆبای کردن لە کرێکارانی جیهان و کوردستان، ئەوەی دووپاتکردەوە کەوا حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرامبەر بە کرێکاران و سەرجەم چین و توێژەکانى دیکە مافە سروشتیەکانیان دابین بکات ، بۆیە بە رشدییەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەى چینى کرێکاران بووە و لەم پێناوەشدا بەردەوام چاودێرى خاوەن کار و پڕۆژەکانى کردووە بەرامبەر بە دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران…
لە کۆتایی ئەو مەراسیمەدا وەک رێزلێنان لە ماندووبوونیان، پاداشت و خەڵاتی رێزلێنان بەسەر کرێکاران دابەشکرا.