شـنۆ .. پارێزگاری هەولێر، سەردانی گۆڕستانی "شێخ بابۆی" کرد

شـنۆ .. پارێزگاری هەولێر، سەردانی گۆڕستانی

شـنۆ ..
پارێزگاری هەولێر، سەردانی گۆڕستانی "شێخ بابۆی" کرد

ئەمڕۆ هەینی 2025.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری، یاریدەدەری پارێزگای ورمـێ و فەرمانداری شاری شـنـۆ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی هەردوولا، سەردانی گۆڕستانی شاری شـنـۆی کرد، کە مەزاری "شێخ بابۆ" و لەپێشووتریش ڕوفاتی پیرۆزی ڕێبەری نەتەوەیی کورد" بارزانی نەمر" لەو گۆڕستانە بەخاکسپێرداوە.

جگە لەوە لەو گۆڕستانەدا تەرمی چەندەها شەهیدی سەرکردە و تێکۆشەر و قارەمان و خەباتکاری گەلەکەمان نێژراوە، کە لە شۆڕش شەهید بوونە، یان لە ئاوارەییدا کۆچی دواییان کردووە.

پارێزگاری هەولێر، لە سەردانەکەیدا، دوای خوێندنی سورەتی فاتیحا، ڕۆڵی مێژوویی و دیاری خەبات و تێکۆشانی ئەو شەهید و تێکۆشەر و سەرکردانە بەرز نرخاند، کە لە سایەی خوێن و ڕەنج و تکۆشانی ئەوان، ئازادی و ئارامی و ئاوەدانی و ئەو دەستكەوتانەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان هاتووەتەدی.