خــانــێ ... پارێزگاری هەولێر، سەردانی فەرمانداری شارەکەی کرد

خــانــێ ... پارێزگاری هەولێر، سەردانی فەرمانداری شارەکەی کرد

خــانــێ ...
پارێزگاری هەولێر، سەردانی فەرمانداری شارەکەی کرد

ئەمرۆ هەینى 2025.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی فەرمانداری شاری پیرانشار ( خـانـێ ) ـی کرد و لەلایەن کەمال حسێن پوور، پەرلەمانتاری پیرانشار و لوقمان خسرۆپوور، فەرمانداری شارەکە و بەرپرسانی دیکەی ناوچەکە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پەرلەمانتار و فەرمانداری خـانــێ، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی پارێزگار و شاندی یاوەری نیشاندا و پوختەیەکیان لە مێژووی شارەکە و ناوچەکە لە ڕووی کەلتووری و هونەری و ڕۆشنبیری و گەشتیاریییەوە خستەڕوو.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لێکردن، هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیى بۆ خواستن.