شاندی پارێزگای هەولێر، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

شاندی پارێزگای هەولێر، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

شاندی پارێزگای هەولێر، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2025.5.2، دوای سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداریکردنی لە پیشانگای ( ئێران - ئێکسپۆ 2025 ) و ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار و جێگری وەزیری دەرەوە و وەزیری پیشەسازیی و پارێزگارانی ( تاران، قەزوین، زنجان، ورمـێ ) و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتاران و سەرۆک و ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی و بازرگان و پیاوانی کار و سەردانیکردنی هەردوو شاری ( شـنـۆ و خـانێ )، لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی تەمەرچین - حاجی ئۆمەران، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری، لەلایەن ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی دیکەی باڵا و نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ماڵئاواییان لێکرا و گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.