پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی كۆچی دوایی "سری سورەییا ئۆندەر"
پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی كۆچی دوایی "سری سورەییا ئۆندەر"
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالی "سری سورەییا ئۆندەر"مـان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو، جگە لەوەی سیاستمەدارێکی دیاری تورکیا، هونەرمەند و نووسەرێکی بەئەزموون بوو و بەشی زۆری ژیانی خۆی لە خەباتی سیاسی و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد لە تورکیا تەرخان کردبوو.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌س و كار و دۆست و هەڤاڵانی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین، له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ردلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.5.3