لە هەولێر ... چلەى ماتەمینى پزیشکى جوانەمەرگ (د. قەحتان جیهاد سورچی) بەڕێوەچوو
لە هەولێر ...
چلەى ماتەمینى پزیشکى جوانەمەرگ (د. قەحتان جیهاد سورچی) بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.4، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و بەشێک لە پزیشک و کارمەندانى تەندروستى و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێرى پایتەخت، لە مەراسیمێکى شایستەدا چلەى ماتەمینى پزیشکى جوانەمەرگ (د. قەحتان جیهاد سورچی) بەڕێوەچوو.
جێگەى باسە، ڕۆژی هەینی، 21ـی ئادار 2025، لە شارۆچکەی مێرگەسۆر، بە ڕووداوی هاتوچۆ (د. قەحتان جیهاد سورچی) لەکاتی ئەرکی فەرمی لە نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر بۆ گواستنەوەی نەخۆشێکی برینداری ناحیەی شێروان مەزن بۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن (ئەمبوڵانس)، تووشی ڕوداووی پێکدادانی هاتووچۆ دەبن لە نزیک گەلی ئەشکەفتێ، دیسان دەستبەجێ بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی ئاسایی دەگوازرێنەوە، بەڵام ئەم ئۆتۆمبێلەش وەردەگەڕێت و لە ئەنجامدا د. قەحتان گیان دەسپێرێت و کارمەندێک و شوفێری ئۆتۆمبیلەکەش بریندار دەبن.