پیشانگای وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشوانى دێرین " هاشم محمود " کرایەوە

پیشانگای وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشوانى دێرین

لە هەولێر ...
لە هەولێر ...
پیشانگای وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشوانى دێرین " هاشم محمود " کرایەوە

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.5.4، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، پیشانگایەکی وێنەی فۆتۆگرافی مامۆستا و رۆشنبیر و وه‌رزشكاری دێرینی شاری هـه‌ولێر‌ و پاڵەوانى عێراق خوالێخۆشبوو " هاشم محمود "، کە لە لایەن وێنەگر مەحمود هەولێرى ڕێکخرابوو کرایەوە.

دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەر کردنەوەى وێنەکان، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە ڕێکخەرى پیشانگاکە کرد و تیشکى خستە سەر مێژوو و ڕۆڵى خوالێخۆشبوو لە پێشخستنى وەرزش لەشارى هەولێر و هەموو دەستەکەوتەکانى لە پاڵەوانیەتیەکان بە شانازى بۆ شارى هەولێر لە قەڵەمەد.

جێگەى باسە، وەرزشکاری دێرینی شاری هەولێر خوالێخۆشبوو "هاشم مەحمود" له‌ ساڵی 1940 له‌ گه‌ره‌كی عاره‌بانی شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌، لە ساڵى 1956 دەستى بەیارى لەش جوانى کردووە، له‌ساڵانی 1960 تا 1964 به‌شداری له‌ چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی عێراق له‌ یاری له‌شجوانی كردووه‌ و تیایدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێناوه‌. له‌ ساڵی 1965 له‌ پاڵ یاری له‌شجووانی یاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی کردووە و له‌ زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیەکان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست ده‌هێناوە.