لە هەولێر.. سێیەمین پیشانگاى بازرگانی گشتیی و بەرهەمه ناوخۆییهكان کرایەوە
لە هەولێر..
سێیەمین پیشانگاى بازرگانی گشتیی و بەرهەمه ناوخۆییهكان کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.5.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و جێگری پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و ژمارەیەکى ترى لە بازرگانان و پیاوانی کار، لە بەردەم پارکى شاندەر لە هەولێرى پایتەخت، سێیەمین پیشانگاى بازرگانی گشتیی و بەرهەمه ناوخۆییهكانی کردەوە.
دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پیشانگاکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە، تیشکى خستەسەر پەرەپێدانی پیشەسازیی و بەرهەمی ناوخۆییەکان و کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانەى بە پاڵپشت و هاندەرێکى گرنگ بۆ پەرەسەندن و پێشخستنى پیشەسازیی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان وەسفکرد.
جێگەی باسە، پیشانگاکە بە بەشداری 110 کۆمپانیای بازرگانی گشتی و بەرهەمی ناوخۆییەکانی خۆراکی و کشتوکاڵی کراوەتەوە و بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.