هەولێر ... ڕێورەسمی ماڵئاواییکردن لە کونسلی گشتیی هیندستان

هەولێر ... ڕێورەسمی ماڵئاواییکردن لە کونسلی گشتیی هیندستان

هەولێر ...
ڕێورەسمی ماڵئاواییکردن لە کونسلی گشتیی هیندستان

ئەمشەو سێشەممە 2025.5.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە مادان گۆپال، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕێکخرابوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، بە پێزانینەوە ڕۆڵی مادان گۆپالی، لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا، بۆ خواست.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان، سوپاسی بەشداری پارێزگاری هەولێری کرد لە ڕێوڕەسمەکەدا و گرنگیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستانی دووپات کردەوە.