پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، لە دامەزراوەی "كوردستان كرۆنیکڵ"

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، لە دامەزراوەی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، لە دامەزراوەی "كوردستان كرۆنیکڵ"

پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و دەستەی کارگێڕی و خوێنەرانی دامەزراوەی ( كوردستان كرۆنیكڵ ) دەكەین، بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی ( Award of Excellence ) لە ئەمەریكا.

وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە نێو میدیا بە نێوبانگەکانی جیهان لەلایەن ئەو گۆڤارە کوردیە، کە بە زمانی ئینگلیزی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی نێوان ئاین و پێکهاتەکانی هەرێمی كوردستان دەگەێنێت، جێگەی دڵخۆشی و مایەی شانازییە بۆ هەموو لایەکمان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

"دووبارە پیرۆزە و بە ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر"

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.5.7