پارێزگاری هەولێر: "له كابینهی نۆیهمدا، شۆڕشی پەرەپێدانی کشتوکاڵ بەرپاکراوە"
پارێزگاری هەولێر:
"له كابینهی نۆیهمدا، شۆڕشی پەرەپێدانی کشتوکاڵ بەرپاکراوە"
پارێزگاری ههولێر ئاماژه بهوه دهكات كه له سهردهمی كابینهی نۆیهمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شۆڕشی چاكسازی له كهرتی كشتوكاڵ ڕوویداوه و بهرهوپێشچوونی زۆر باش لهو كهرته دروست بووه، ئهمهش به پشتیوانیی سهرۆكی حكومهت بووه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەڵێت: "له كابینهی نۆیهمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چهند سایلۆیهك دروست كران، ئەم سایلۆیانە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكوومەتدتن بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی كوردستان کە بەپێی ستانداردی جیهانی، لەگەڵ كەرتی تایبەت دروست كراون.“
راشی گهیاند: ”له سهردهمی كابینهی نۆیهمی حكومەتدا، هەوڵ دراوه گرنگییەكی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی خواردن بدرێت، بۆیە ساڵی رابردوو لە هەموو دەڤەرەكانی كوردستان، چ وەكوو حكوومەت و چ بە هاوكاریی كەرتی تایبەت، چەندین سایلۆ و پرۆژەی چاندن و كشتوكاڵی ئەنجام دراون و ههوڵهكانی سهرۆكی حكومهت له بواری ساغكردنهوهی بهرههمی ناوخۆ گرنگ بووه و به كردار دەستمان بە دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی و دەرەكی كردووە بۆ بەرهەمی جووتیارانی خۆشەویست، ئەمڕۆ بەرهەمی جووتیارانمان دەگاتە بازاڕەكانی وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی."
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش كرد: ”كشتوكاڵ یەكێكە لە تەوەرە سەرەكییەكانی بەرنامەی حكومهت بۆ هەمەجۆركردنی ئابووریی كوردستان و ئەمڕۆ بە هەزاران دەرفەتی كاری بۆ گەنجان دەستەبەر كردووە. جیالهوهش، ژمارهیهكی زۆر كارگه له كوردستان كراونهتهوه و كهرتی كشتوكاڵ بوژاوهتهوه. بەھۆی بوونی کارگەی زۆر بۆ بەرھەمە شیرەمەنییەکان، خەڵکی ناوچە سنوورییەکان زیاتر بایەخ بە بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات دەدەن، ئهمهش بوژانهوهی زیاتری لێ كەوتووەتەوە، جگە لە ڕەخساندنی ھەزاران ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییان، هەر بەھۆی گرنگیدانی حکومەتی ھەرێمی كوردستان بە سامانی ئاژەڵ و کەرتی کشتوکاڵی، ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕوویان لە بەخێوکردنی ئاژەڵ کردووە.“
ئهوهشی خسته روو: ”بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، تا ئەمڕۆ چەندین بەرھەمی جیاوازی کشتوکاڵیی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان، ئاستی بەرھەمھێنانیان لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان گەیشتووتە ئاستی خۆبژێوی. كاك مهسرور بارزانی بەڵێنی ئەوەی بە جووتیارانی ناوخۆ دا کە بەرھەمەکانیان لەڕێی دۆزینەوەی بازاڕ لەدەرەوە، ھەناردەی وڵاتان بکرێت، سەرۆکی حکومەت بەڵێنەکەی گەیاندە جێ و توانرا بۆ یەکەمجار چەند جۆرێک لە بەرھەمی جووتیاران ڕەوانەی دەرەوە بکرێت و بازاڕیان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەوەش پێمان دەڵێت کە کشتوکاڵ لە ھەرێمی كوردستان بەو پاڵپشتییەی حکوومەت کە بۆ بەرھەمی ناوخۆ دەیکات، ھەنگاوی گەورەی ناوە.“
پارێزگاری هەولێر راشیگهیاند: ”ئهم ههنگاوانه وایان كردووه ئاژەڵداری پێش بکەوێت و کەرتی کشتوکاڵیش زیاتر پێشدەکەوێت، چونکە ئەوەی ئاژەڵی ھەبێت پێویستی بە گەنم و جۆ و بەرھەمی دیکەش ھەیە و کەرتەکە فراوانتر دەبێت، بۆیە ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ ئەو کەسانەی ئاژەڵ بەخێو دەکەن، بۆیە حکوومەت گرنگیی باشی بە کەرتی ئاژەڵداری داوە و بەردەوامیش خەڵک ڕوو لە بەخێوکردنی ئاژەڵ دەکەن.“