لە هەولێر ... دیدارێک بۆ نەهێشتنی نەخۆشى تای خوێن بەربوون و نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
لە هەولێر ...
دیدارێک بۆ نەهێشتنی نەخۆشى تای خوێن بەربوون و نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.11، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگا و نەبەز عەبدولحمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پزیشک و شارەزا و پسپۆڕانى ڤێتێرنەری، لە هەولێرى پایتەخت، لە ژێر ناونیشانی (هەوڵەکانی پزیشکی ڤێتێرنەری بۆ نەهێشتنی تای خوێن بەربوون و نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان لە هەرێمی کوردستان)، لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری بە هاوبەشی بەرێوەبەرایەتى گشتیى سامانی ئاژەڵى و ڤێتێرنەری و کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری زانکۆی صلاح الدين و بەڕێوەبەرایەتى ڤێتێرنەری هەولێر، دیدارێکی تایبەتیان ئەنجامدا.
لە دیدارەکەدا، لەلایەن پسۆڕ و شارەزایان چەندین بابەتى زانستى پەیوەست بە نەخۆشى تای خوێن بەربوون، کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی هاوبەشە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و مەترسی گەورەی لە سەر ژیانى مرۆڤ هەیە، هەروەها چارەسەرى نەخۆشیەكی ڤایرۆسیەکان خرایە بەر باس و گفتووگۆ و هۆكار و چارەسەر و قەڵاچووکردن و بەرنگاربوونەوەى دەست نیشانکرا.