هەولێر ... کۆتایی بە خولی ڕاهێنانی پیشەیی خواردن و خواردنەوەی ئیتاڵی هات

هەولێر ... کۆتایی بە خولی ڕاهێنانی پیشەیی خواردن و خواردنەوەی ئیتاڵی هات

هەولێر ...
کۆتایی بە خولی ڕاهێنانی پیشەیی خواردن و خواردنەوەی ئیتاڵی هات

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.11، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى ئيتاڵيا له‌ هەولێر و ئەنتونێلۆ ئەندریۆتۆلا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای نیشتیمانى ئیتاڵیا، لەلایەن تیمى هاوکارى سەربازى مەدەنى هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەولێر، لەمەراسیمێکدا کۆتایی بە خولێکى ڕاهێنانی پیشەیی خواردن و خواردنەوەی ئیتاڵی هات، کە بۆ ژمارەیەک لاو و گەنج ڕێکخرابوو.

لە کاتی بەشداریکردنی پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشى لە تیمى هاوکارى سەربازى مەدەنى هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەولێر و ڕاهێنەرانى خولەکە، کردنەوەی ئەو خولەى بە هۆکارێکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و لاوان وەسفکرد، کە دەتوانن بەهۆیەوە پێداویستی بازاڕ پڕبکەنەوە و ببنە خاوەنی کاری خۆیان. هەروەها پیرۆزبایی لە ڕاهێندراوانى بەشداربووى خولەکەش کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.