لە هەولێر .. ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ڕوسیا بەڕێوەچوو

لە هەولێر .. ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ڕوسیا بەڕێوەچوو

لە هەولێر ..
ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ڕوسیا بەڕێوەچوو

ئەمشەو یەکشەممە 2025.5.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ڕوسیا، کە لەلایەن کونسڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرابوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، کە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و کۆنسڵ و نێردەی وڵاتان و نوێنەرانی دامەزراوەکان و کۆمەلگای مەدەنی و پیاوانی کار ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆز و کونسڵ و ستافی کونسڵخانه‌، جەختی لە زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتى ڕوسیا کردەوە.