هەولێر .. ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “ دنیای چیرۆک “ بەڕیوەچوو

هەولێر .. ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “ دنیای چیرۆک “ بەڕیوەچوو

هەولێر ..
ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “ دنیای چیرۆک “ بەڕیوەچوو

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 2025.5.13، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیران، لە هۆڵى شەهید مەهدى خۆشناو، لە بارەگاى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد، مەراسیمی ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “ دنیای چیرۆک “ و پێشکەش کردنی قەڵغانی ڕێزلێنانی ماڵی ڕۆشەنگەریی بە "کەمال سەعدی" خاوەنى گۆڤارەکە بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشى لە تیمى سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى، پیرۆزبایی لە خاوەنى گۆڤاری “ دنیای چیرۆک “ کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.