پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری کرد

نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری کرد و لە لایەن عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر پێشوازیی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا، کە عەمید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا ئامادەى بوو، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشى لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و پلەدار و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر کرد، لە بەرقەرارکردنی یاسا و پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاوڵاتییان و کەمکردنەوە و ئاشکراکردنى تاوان و دەستگیرکردنى تاوانباران و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، ڕاشیگەیاند: "وەک پارێزگای هەولێر بە هەموو شێویەک پاڵپشت و هاوکارتانین بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانتان".

لەلایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ سەردانەکەی و تەئکیدی لەوەکردەوە وەک هێزەکانی پۆلیس لە هەولێرى پایتەخت هەموو هەوڵێکی خۆیان خستۆتەگەڕ لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاوڵاتییان و بەشەو و ڕۆژ لەو پێناوەدا لە ئەرکدان.