لە هەولێر ... پاڵهوانييهتى تۆپی پێی دیپلۆماسی دەستى پێکرد
لە هەولێر ...
پاڵهوانييهتى تۆپی پێی دیپلۆماسی دەستى پێکرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.14، لە ژێر چاودێريی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جوتیار عادل، بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ژمارەيهکی تر لە کونسڵ و دیپلۆماتکار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و میوانان، لە یاریگهی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیيەکانی زانکۆی سەلاحەددین، پاڵەوانیيەتيی تۆپی پێی بچووککراوە بۆ دیپلۆماسی، بۆ نوێنەرایەتيی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان دەستى پێکرد.