لە هەولێر .. بە ئامادەبوونى نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ساڵیادى دامەزراندنى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان كرایەوە

لە هەولێر .. بە ئامادەبوونى نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ساڵیادى دامەزراندنى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان كرایەوە

لە هەولێر ..
بە ئامادەبوونى نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ساڵیادى دامەزراندنى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان كرایەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.5.15، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، نوێنەرى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و قائیمقامى ناوەندى و سەرۆکى شارەوانى و بەرێوەبەرى گشتیى تەندروستى و کادیر و ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان، لە هۆڵى میدیاى هەولێرى پایتەخت، ڕێورەسمى ( 38 )ەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، ئومێد خۆشناو، لە وتارێکدا بە ناوى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وێڕاى گەیاندنى سڵاو و ڕێزیى ڕیزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و پیرۆزبایی جەنابیان بە ڕابەر و ئەندامانی مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان، هیوای سەرکەوتنی لە کاری سیاسیی بۆ خواستن.

لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا، مێژوو و خەبات و تێکۆشانى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستانى دژ بە زوڵم و سەتەمى ڕژێمى پێشووى بەعسى عێراق بەرز نرخاند و جەختى لە یەکڕیزی و تەبای و برایەتى نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان کردەوە.