بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا
بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.18، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار، بە مەبەستى ڕێکخستنەوە و پێشخستنی کەرتى پیشەسازیی لە هەولێرى پایتەخت و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، پاشان دواى هەڵسەنگاندنى کارەکانى لیژنەى ناوبرا، گفتوگۆ لە بارەى چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکانى ئەو پرسە بەپێى رێنمایی و یاسا بەرکارەکان کرا.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوە، دواى پێکهێنانى لیژنەیەکى تایبەتمەند لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردن، کۆبوونەوە چەند بڕیارێکى پەیوەستى بە ڕێکخستنەوە و پێشخستنی پڕۆژە پیشەسازییەکان وەرگرت.